ئاسۆ ده‌وڵه‌ت - سوید
(داوود ئیساك) ڕۆژنامه‌وانێكی سویدی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ریتیری یه و ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵه زیندانی كراوه بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت. ڕێكخراوی یونیسكۆ كه ڕێكخراوێكی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه بۆ په‌روه‌رده‌وفێركردن و زانست و ڕۆشه‌نبیری بڕیاری دا خه‌ڵاتی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ببه‌خشێته داوود ئیساك.
به‌پێ هه‌واڵێك له ڕادێوی سوید، یوناتان لوندكڤیست له ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له سوید خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئهوبڕیارهو به‌كارێكی گرنگی زانی كه یونسكۆ گرنگی بدات به ڕۆژنامه‌وان داوود ئیساك و كه‌یسه‌كه‌ی به جیهانی بكرێت و جۆرێك له پاراستن بۆ داوود دابین بكات و كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ریتریا دروستبكات.
داوود ئیساك نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌ساڵی 1987 دا هاتۆته ووڵاتی سوید و پاشان بوو به هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی.
دوابه‌دوای سهبهخۆبوونی ئه‌ریتیریا، ئیساك ده‌گه‌ڕێته‌وه وولاته‌كه‌ی خۆی وههرلهوێ یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ داده‌مه‌زرێنێت به‌ناوی سهتیت (Setit) ههرلهودهمهوه ئیساك وه‌ك ڕه‌خنه گرێك له ده‌سه‌ڵات ڕۆڵێكی به‌رچاووی هه‌بووه.
له ساڵی 2001 ه‌وه پۆلیسی ئه‌ریتریا ئیساك ده‌ستگیر ده‌كات و ده یخهنه زیندان به‌بێ هیچ به‌رزكردنه‌وه‌ی داوایه‌ك له‌سه‌ری و به‌بێ هیچ دادگایی كردنێك له‌و كاته‌وه له‌زینداندایه.
حكومه‌تی سویدی ده‌ڵێت كه گوایه ئه‌وان له‌هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی ئیساك به‌ڵام نایانه‌وێت ئاشكرای بكه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چییه وچۆنه. جگه له‌وه‌ی كه تائێستا چه‌نده‌ها ڕێكخراوی مافی مرۆڤ هه‌وڵیانداوه له پێناو ئازادی بۆ ئیساك به‌ڵام بێسودبووه.
زۆرێك له ڕۆژنامه‌وان له سوید گه‌شبینی خۆیان ده‌رده‌بڕن به‌م خهلاتكردنه به‌و هیوایه‌ی ببێته هاوارێك له هه‌موو جیهانه‌وه بۆ ئازادكردنی داوود ئیساك.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م خه‌ڵاته نرخه‌كه‌ی 25000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی یه و وه‌كو ڕێزلێنانێك بۆ یادی ڕۆژنامه‌وانی كۆلۆمبی ( گیرمو كان‌و ئیسازا) كه له بۆگۆتا ی پایته‌ختی كۆلۆمبیا تیرۆركرا له به‌رده‌م شوێنی كاره‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ( El Espectador ) له17 دیسێمبه‌ری 1986 دا، هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌لاته هه‌مووساڵێك دابه‌شده‌كرێت له ڕۆژی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كه ڕێكه‌وتی 5 ی ئایار ده‌كات.