ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ناوەندیی ئاشنای کچان لە شارۆچکەی پردێ و لە هۆڵی قوتابخانەی ناوبراو، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢ی نیسانی ٢٠١٧، پیشانگایەکی شێوەکاری هاوبەشی بۆ دوو کچە قوتابیی شێوەکاری ناوەندییەکەیان (سۆزو ئاشنا وەلی حەوێز) کردەوە

پیشەنگاکە لەلایەن مامۆستا ئاراس بەڕێوەبەری ناوەندیی ناوبراو و بە ئامادەبوونی مامۆستایان بەڕێوەبەری ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی شارۆچکەی پردێ کرایەوە. ئاشنا وەلی بە ١٩ی تابلۆی جۆراوجۆرو سۆزیش بە ١٨ تابلۆی جۆراوجۆر بەشدارییان لە پیشەنگاکەدا کردبوو، ئەوەی مایەی سەرنجی ئامادەبووان بوو، بوێری و ئاستی رۆشنبیریی هەردوو قوتابییە شێوەکارەکە (ئاشناو سۆز)بوو کە زۆر بە وردی باسی تابلۆکانیان دەکرد.