ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هونەرمەندی لاوی شاری سلێمانی بەهمەن کەمال لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ سایتی ڕێگای کوردستان وردەکاری بەرهەمە تازەکەی دەخاتەڕوو

دیمانە"سەردار جەبار :سلێمانی

-سەرەتا با بزانین بەهمەن کەمال کێیە ؟

+من ناوم بەهمەن کەمالە لە ساڵی ۱۹۸٦ لە شاری سلێمانی لەدایک بووم و دەرچووی قۆناغی سەرەتایم و لەساڵی ۲۰۰۳ ەوە دەستم بەکاری هونەری کردووە.

-چ هۆکارێک پاڵنەرت بوو تا ڕووبکەیتە کاری هونەری ؟

+هەر لە منداڵیەوە خولیام بۆ مۆسیقا و گۆرانی هەبوو ،هەرئەوەش وای لێکردم دەست بکەم بە کاری هونەری

-شارەزایت لە کامە ئامێری مۆسیقا هەیە ؟

+شارەزایم لە ئامێری مۆسیقا کەمە و شارەزاییەکی بچووکم لە ئامێری کیبۆرد هەیە

-بەهمەن کەمال خاوەنی چەند "سی دی"ە ؟

+ خاوەنی "۲" سی دی و سێ کلیپم

-کێ پاڵپشتت بووە لە کارەکانت ؟

+بەداخەوە پاڵپشتی هونەرمەندان زۆر کەمە و زۆربەی کارەکانم لەسەر شانی خۆم بەئەنجامم گەیاندوون

-لەپاڵ کاری هونەری بە چییەوە سەرقاڵیت ؟

+جێی داخە لەهەرێمی کوردستاندا هونەرمەند ناتوانێت بەهۆی هونەرەکەیەوە بژێوی ژیانی دەست بخات ، منیش لەپاڵ کاری هونەری فەرمانبەرم

-دێینە سەر ژیانی تایبەتیت خێزانداری ؟

+نەخێر تا ئێستا خێزانم پێک نەهێناوە

-خۆشەویستت هەیە؟

+ لەئێستادا نەخێر ، پێشتر هەمبوو ،بەڵام جیابووینەوە

-پێت باشە لەگەڵ کچێکی چۆن هاوسەرگیری بکەیت ؟

+ناتوانم ئەوە دیاری بکەم لە ئێستادا

-حەزت لە چ جۆرە خواردنێکە ؟

+"شفتە "خواردنێکی تایبەتە لای من

-لەگەڵ وەرزش بەینت چۆنە ؟

+تا ڕادەیەک باشە و هاندەری یانەی بارسێلۆنام

-بەدەنگی کام هونەرمەند سەرسامیت ؟ پێت باشە لەگەڵ کێ گۆرانیەکی "دوێت" بڵاوبکەیتەوە ؟

+زۆر سەرسامم بە دەنگی هونەرمەند "ئەیوب عەلی " و لەداهاتووشدا ئاواتەخوازم کارێکی "دوێتی" لەگەڵ ئەنجام بدەم

-کاری نوێت هەیە؟ هیچ مووژدەیەکت هەیە بۆ هەوادارانت ؟

+بەڵێ لێرەوە بە هەوادارانم دەڵێم چاوەڕێی کلیپێکی نوێم بن بەناوی "ماڵئاوا "کە تێکست و ئاوازی هی خۆمە و کاری میوزیک لەلایەن "هێمن حسێن"ەوە کراوە کاری وێنەگرتنیشی لەلایەن مەریوان ئەحمەد بۆ ئەنجامدراوە و دلێر عومەریش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە ، لە ئێستادا بەدوای سپۆنسەرێک دەگەڕێم بۆبڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەم ،بەداخەوە ئێمەی هونەرمەند لەسەر شانی خۆمان کارەکانمان تەواو دەکەین .

-دوا ووتەت چییە ؟

+هیوادارم بتوانم سپۆنسەرێک بۆ ئەم کلیپە نوێیەم بدۆزمەوە و ماندووبوونەکەم بەهەدەر نەڕوا ،و بەو پێیەی لەڕابردوو زیاتر گۆرانی هەڵپەڕکێم ووتووە ،کارە نوێیەکەشم گۆرانیەکی "سڵۆیە " لەئێستادا حەزەکەم لەهەردوو ستایلدا کاربکەم .

 

هەمەڕەنگ