ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، سەیركردنی ئاوێنە بۆ ماوەیەكی درێژ هۆكارێكی پیربونی مرۆڤە.

لێكۆڵینەوە نوێكە، زانا ئەمریكاییەكان ئەنجامیانداوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن، سەیركردنی ئاوێنە بۆ ماوەی زیاتر لەسێ خولەك دەبێتە هۆی هەستكردن بەهیلاكی و شەكەتی و لەدەستدانی بیرەوەری، ئەو كاریگەرییە خراپانە زیاتر دەبێت ئەگەر لەئاوێنە زۆر سەیری چاوەكانت بكەیت.

لەلێكۆڵینەوە نوێكەدا هاتووە، ئاوێنە توانا هەڵمژینی ئەو وزەیەی هەیە كە لەدەروبەری جەستەی مرۆڤدا هەیە بۆیە زۆر مانەوە لەبەردەم ئاوێنە كارێكی باش نییە و ئەو وزەی كە لەدەوری جەستەی مرۆڤدا هەیە لاواز دەبێت، ئەوەش وادەكات كە جەستە توانای بەرگەگرتنی وزەی دەرەكی كەم بێتەوە.

لێكۆڵەران جەختیان لەسەر ئەوەشكردووەتەوە كە ئاوێنە توانای ئەوەی هەیە وەك و دیسكی كۆمپیوتەر زانیاری هەڵگرێت، بەشێوەیەكی تایبەتیش كاتێك لەبەردەم ئاوێنە قسە دەكەیت میزاجت دەخوێنێتەوەو لەبیری دەبێت، ئاوێنە سەرچاوەیەكی بەهێزی وزەیە و لەبەر ئەوەش ئامۆژگاری مرۆڤ دەكەن كە كاتێك میزاجت باش نەبوو سەیری ئاوێنە مەكە.

ئەو زانایانەی كە بەشدارییان لەلێكۆڵینەكەدا كردووە رای دەگەیەنن، دەكرێت كە ئاوێنە كاریگەری باشیشی لەسەر مرۆڤ هەبێت، كاتێك سەیری ئاوێنە دەكەیت و زەردەخەنەیەك دەكەیت ئەوە وزەیەكی ئیجابیت دەداتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ جەستە و دەبێتە هۆی باشتركردنی میزاجت.