شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە.
رۆژی (یەکشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەم) شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆ و چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق، سەردانی بەغدایان کرد.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، رایگه‌یاند، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ واژوویانكردووه.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانیدا رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكراوه، كه پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له بودجه‌ی فیدراڵی یه‌كێكه له خاڵه‌كان.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سیاسی كراوه بۆیه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن كابینه‌كانی پێشووه‌وه رێككه‌وتن نه‌كراوه یان رێككه‌وتنكراوه و جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام ئێستا دۆخی عێراق جیاوازه و پێویسته پێگه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبگیرێت وه‌ك هه‌رێمی ده‌ستووری دانپێندراو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیش، نه‌ك وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، جوتیار عادل، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌رووی یاسایی، ته‌كنیكی، هونه‌ری و داتاوه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن و هه‌موو داتاكانیان به چاودێری دارایی عێراق داوه و له گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆشدا، ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ پێشكه‌شكردنی سه‌رجه‌م داتاكانی به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانی عێراق.
هه‌رچه‌نده گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌سته‌می دانا رێككه‌وتنێك بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌سه‌ر پرسی بودجه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی 2023 بتوانن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان به‌رده‌وامبن، ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ ساڵه‌كانی داهاتووش.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه كه به لایه‌نه عێراقییه‌كانی گه‌یاندووه، كه به پێویستی ده‌زانن سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنرێت و رێز له سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگیرێت.