ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە لێدوانەکانی لەبارەی تورکیا زمانی هەرەشە بەکار دەهێنێت و ئەمەش بێڕێزییە و مایەی قبوڵ کردن نییە

راگەیەندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا كە رێككەوتی 30ی تەموزی 2018 بڵاویكردۆتەوە و تیایدا هاتووە، "لە قۆناغی نوێدا درێژە دەدەین بە هەستیارییەکان لەبارەی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات".

هەر لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیادا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "تورکیا بە ھەموو شێوەیەک ئەرکی سەر شانی خۆی لە پڕۆژەکانی پیشەسازی بەرگری ئەمریکا بەجێگەیاندووە، لە پاڵ ئەمەش پێشکەشکردنی چەند لێدوانێک و دەرکردنی بڕیارێکی نەگونجاو لەگەڵ رێککەوتنی نێوان نەتەوەکان، زیانێکی زۆر بە ھاوبەشی ستراتیجی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگەیەنێت بە جۆرێک کە قەرەبووی ئەو زیانە ئەستەمە بکرێتەوە". 

راگەیەندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا باسی لەوەشكردووە، ئەمریکا لە لێدوانەکانی لەبارەی تورکیا زمانی هەرەشە بەکار دەهێنێت و ئەمەش بێڕێزییە و مایەی قبوڵ کردن نییە.