ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، سعودیە رەزامەندی دەربڕیوە بە نرخێکی هەرزان کارەبا بە عێراق بفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا لایەنی عێراقی رەزامەندی دەرنەبڕیوە.

مەسعەب مودەریس، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی بلومبێرگی راگەیاندووە، سعودیە رەزامەندیی دەربڕیوە بە ٢١ دۆلار بۆ هەر مێگاوات/سەعات، کارەبا بە عێراق بفرۆشێت، ئەوەش دەکاتە ١/٤ی ئەو نرخەی پێشتر عێراق لە ئێرانی دەکڕی.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق راشیگەیاندووە، سەرەڕای ئەوە هێشتا لێپرسراوانی عێراق رەزامەندییان لەسەر ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە دەرنەبڕیوە.

مودەریس باسی لەوەشكردووە، سعودیە بە مەبەستی ناردنی کارەبا بۆ عێراق لە ماوەی ئەم ساڵدا وێستگەیەکی بەدەستهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بنیاتدەنێت.