ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گشتیی، بڕیاری راگرتنی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجوومەن، پەرلەمانتارانی پێشوو، ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی و پەرلەمانتارانی خولی سێیەمی دا.

ئەحمەد عەبدولجەلیل، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی خانەنشینی بەرۆژنامەنوویانی راگەیاند، "بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە 13ـی ساڵی 2018ـی پەرلەمان و پێكهاتەكانی، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینی و راییكردنی مامەڵەكانی تایبەت بە پەرلەمانتارانی پێشوو، ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی، پەرلەمانتارانی خولی سێیەمی راگرت".

بەڕێوەبەری دەستەی گشتی خانەنشینیراشیگەیاند، "ئەگەر پەرلەمانتار فەرمانبەر بووبێت ئەوە دوای تەواوبوونی خولی پەرلەمانی دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی و ساڵانی خزمەتیشی لەپەرلەمان بە خزمەت بۆ هەژماردەكرێ، بە مەبەستی عەلاوەو بەرزكردنەوە".