ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (هیومان رایتس) راپۆرتێکی لەبارەی ئەشکەنجەدانی گومانلێکراوان لە عێراق بڵاوکردەوە.

رۆژی سێشەممە 32ی تەموزی 2018 لەما فەقیە، جێگری بەرپرسی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، لەوەتەی هەزاران کەس بەتۆمەتی داعشبوون دەستگیرکراون، نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەشکەنجەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان زیادیان کردووە.

جێگری بەرپرسی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راشیگەیاند، "ئەشکەنجەدان لە عێراق بەربڵاوە و، دادوەرانیش تۆمەتی ئەشکەنجەدانی گومانلێکراوان پشتگوێدەخەن".

لەما فەقیە باسی لەوەشكرد، دادوەران داوای پشکنینی پزیشکیان بۆ تۆمەتبارەکان کردووە، لەئەنجامدا ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەیاندا دیاربووە، بەڵام هیچ دادوەرێک داوای لەدژی ئەو ئەفسەرانە تۆمارنەکردووە، ئەو کەسانەیان ئەشکەنجەداوە.

جێگری بەرپرسی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی نەشاردۆتەوە، "بەرپرسە عێراقییەکان بۆ ئەوەی تۆمەتباران ناچاربکەن دان بە تۆمەتەکان دابنێن، پشتیان بە ئەشکەنجەدان بەستووە".

چاودێری مافەکانی مرۆڤ فایلی 30 کەیسی دادگاکانی بەغدای هەڵداوەتەوە، کە لەنێوان 2009 تاوەکو 2018 کاریان لەسەر کراوە، تێیاندا تۆمەتباران رووبەڕووی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.