ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیوا محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای دایەوەو رایگەیاند، ئێران كۆریای باكوور نییە پێشنیارەكەت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ قبوڵ بكات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لیوا محەمەد عەلی جەعفەری رایگەیاندووە، "بەڕێز ترەمپ، ئێران كۆریای باكوور نییە پێشنیارەكەت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ قبوڵ بكات. دەشڵێت، ئەو سەرۆكانەی كە دوای تۆش دێن ئەو ڕۆژە نابینن".

دوو ڕۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە لەگەڵ سەرۆکی ئێراندا کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.