ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سایتێكی ڕوسی ئاشكرایكردووه‌، ڕوسیا بەمزوانە ٣٠٠ زرێپۆشی جۆری (BMP-3) کە تایبەتن به‌ هێزی وشکانی دەداتە عێراق.

سایتی دیفنس بلاگ-ی روسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ڕووسیا بەمزوانە ٣٠٠ زرێپۆش دەداتە عێراق.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و زرێپۆشانە كه‌ تایبەتن به‌ هێزی وشکانی ئێستا لە کۆگای سەربازی "کورگان مش" زاوودی ڕوسیا لە پارێزگای کورگان بەرهەم دێن.

سایته‌كه‌ ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو، پێشووتر حكومه‌تی عێراقی داوای له‌ روسیا كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان ساڵی 2018 تا 2022 به‌ لایكه‌مه‌وه‌ 300 زرێپۆشی له‌و جۆره‌ی پێبدات.