ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامێکی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند " ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ خزمه‌ت به‌هیچ ئامانجێك ناكات". 

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 1ی ئاب وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای له‌سه‌ر دوو وه‌زیری حكومه‌تی توركیا سه‌پاند به‌هۆی دۆسیه‌ی ده‌ستیگركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌.

لە وەڵامی ئەو سزایەدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین. ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ خزمه‌ت به‌هیچ ئامانجێك ناكات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ دووژمنكار و هێرشكارانه‌ به‌بێ دواخستن و به‌خێراییه‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌بێت".

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووه‌ "به‌ئامانجگرتنی دوو وه‌زیری حكومه‌تی توركیا دووره‌ له‌ جیدیه‌تی ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماكانی ماف و یاساكان و هیچ پاساوێكی یاسایی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نییه‌. به‌تووندی بڕیاره‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ستوه‌ردانێكی بێڕێزه‌ دژ به‌ سیسته‌می دادوه‌ری وڵاته‌كه‌مان، پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمانه، رێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه‌ ‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌دڵنیاییه‌وه‌ زیان به ‌هه‌وڵه‌كان ده‌گه‌یێنێت".

ئ.ح