ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لەتوركیاكرد "سنورێك دابنێت بۆ پێشێلكارییە گەورە و زۆرەكان " لەعەفرین، و توركیای تۆمەتباركرد بە چاوپۆشین لەو پێشێلكاریانە ".

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە دانیشتوانی عەفرین" رووبەرووی چەندین پێشلكاری مافەكانی مرۆڤ بوونەتەوە، كە زۆربەیان لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سوریا ئەنجامدەدرێن كە لەلایەن توركیاوە پڕچەك كراون ".

لەراپۆرتەكە ئەوەش هاتووە "هێزە چەكدارەكانی توركیا چاو لە پێشێلكاریەكانی مافەكانی مرۆڤ دەپۆشێت، كەخۆی لە دەستگیركردنی هەرەمەكی و فڕاندن و بێسەروشوێنكردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵك وماڵی هاوڵاتیانی عەفریندا دەبینێتەوە".

بەگوێرەی راپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێزەكانی توركیا و چەكدارەكانی سوریای هاوپەیمانی "خوێندگەكانیان داگیركردووە" لە عەفرین، بەوەش هەزاران منداڵی عەفرین لە خوێندن بێبەشبوون و ناتوانن لە خوێندن بەردەوامبن .

"لین مەعلوف " بەرێوبەری توێژینەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەراستی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت"هێرش و داگیركرای لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارەكانی سوریای هاوپەیمانی موعاناتی دانیشتوانی عەفریان زیاتركردووە كە بەدرێژایی چەندین ساڵ رووبەرووی ململانێی خوێناوی بوونەتەوە ".

رێكخراوەكە داوا دەكات "دەستبەجێ ئەو پێشێلكاریانەرابگیرێن"، و دەڵێت "توركیا بەو پێیەی هێزی داگیركارە، دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو پێشلكاریانە لە ئەستۆبگرێت و سەلامەتی ژیانی دانیشتوانی عەفرین چیتر نەخاتەمەترسیەوە".