ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین داوا لە حەیدەر عەبادی دەکات، سەرجەم گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکەدا دەربکات.

رۆژی پێنجشەممە 2ی ئابیی 2018 ئەحمەد عەبدولکەریم، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "دۆخی پارێزگای سەلاحەدین ناجێگیرە و چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بڵاوبووەتەوە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین "بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی گشتی"، داوا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات، سەرجەم هێزە چەکدارەکان لە پارێزگاکە دەربکات.

ئەحمەد عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی هێزی چەکدار لەنێو شاردا قەیرانی یەک لەدوای یەک بەدوای خۆیدا دەهێنێت، تێپەڕاندنی سەختە و بۆ دوورکەوتنەوە لە خراپبوونی رەوشی ئەمنی، پێویستە بەتەواوی لە پارێزگای سەلاحەدین چەک تەنیا لە دەست دەوڵەت بێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین باسی لەوەشكرد، " قەزای دجێل پێویستی بەوەیە دەوڵەت تێیدایە بەهێزبێت و ئاسایشی بپارێزێت، نەک گرووپە چەکدارەکان، کە کار بۆ ئەجێندای کەسی دەکەن".