ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێبەری رەوتی سەدر 40 مەرجی داناوە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەیرانی داهاتووی عێراق، یەكێك لەمەرجەكان "پێویستە سەربەخۆ و لە دەرەوەی پەرلەمان بێت".

نوسینگەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کە لە هەڵبژاردندا هاوپەیمانێتییەکەی 54 کورسی بەدەستهێناوە لە راگەیێندراوێکدا 40 مەرجی بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەیرانی نوێی عێراق دیاریکردوون.

 

مەرجەکانی موقتەدا سەدر بۆ سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق:

 

1. سەربەخۆ بێت.

2. لە دەرەوەی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت.

3. خاوەنی دوو رەگەزنامە نەبێت.

4. پەسندکراوبێت لەسەر ئاستی هەرێمی و بەنێوبانگ بێت بە هەڵوێستی نیشتمانی.

5. دەسەڵاتی لە کارکردن هەبێت، بەبێ دەستوەردانی پارتەکان.

6. ئاساییە تیمێکی راوێژکاری لە پێکهاتەی حیزبەکان هەبێت، بەو مەرجەی تەنیا راوێژیان لەگەڵ بکات.

7. حیزبەکان بۆیان هەیە پێنج لە کەسانی تەکنۆکراتی سەربەخۆ بۆ وەزارەتەکان کاندیدبکەن، سەرۆکوەزیران مافی هەیە باشترینیان هەڵبژێرێت، مافیشی هەیە سەرجەمیان رەتبکاتەوە.

8. نابێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کاندیدبکات، لە هەر بارودۆخێکدا.

9. بە هیچ شێوەیەک نابێت کار بە پەیرەوی تائیفی و دەمارگیری و نەتەوەیی و حیزبی بکات.

10 . ئەگەر ئەم پۆستە تەنیا تایبەت بێت بۆ شیعەکان، ئەوا بۆ عەرەب و تورکمان و فەیلی و کەسانی دیکە مافی ئەو پۆستەیان هەیە، بەهەمان شێوە بۆ پۆستەکانی دیکە.

  1. گرنگە ئاڵۆگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات کارابکات، نابێت تەنیا بۆ حیزب و نەتەوەیەکی دیاریکراو بێت.
  2. دەبێت گیانێکی باوکانە و ئیداری هەبێت، لەگەڵ توانای دەرکردنی بڕیارەکانی هەبێت و بەبێ دوو دڵی.

13 . خاوەن تەندروستییەکی باش و چالاک بێت و توانای راپەڕاندنی کارەکانی بێت.

14 . نابێت رادەستی گوشارەکانی دەرەکی بێت و پێویستە سەروەری و شکۆ و ئابووری عێراق باشتر بکات، دەبێت خاوەن ئاراستەیەکی بەرزی نیشتمانی بێت.

15 . نابێت لەسەر بنەمای مێژووی جیهادی دەستنیشانبکرێت، ئەوە ناونیشانە لەم کارەدا رەتدەکرێتەوە، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای هۆشمەندی و ئیداریی پەسندکراو بێت.

16 . پاک بێت و ئابڕوویەکی بەرزی هەبێت.

17 . تەنیا بەپێی ئاراستە و خواستی گەل دیاریبکرێت.

18 . زۆرترین زمان بزانێت و قسەی پێبکات.

19 . بەرنامەیەکی هەبێت بۆ دیاریکردنی وەزیرەکان، بەپێی پسپۆڕی کارگێڕی و زانستی، هەروەها بۆ پلە تایبەتەکانیش بەهەمان شێوە.

20 . نابێت هێز لە بەرامبەر هیچ لایەنێک بەکاربهێنێت، تەنیا دوای نەمانی چارەسەر و دیالۆگ و گفتوگۆ نەبێت.

21 . رۆڵی چاودێری بگێڕێت بەتایبەتی سەرۆکوەزیران، وەزیر و پلەتایبەتەکان بەشێوەیەکی کارا و راستەقینە.

22 . دەبێت هەڵبژاردنی بە دەنگی هەموو کوتلە هاوپەیمانییەکان بێت، چونکە یەک کوتلەن.

23 . بەڵێنبدات پارێزگاری بکات لە پەیوەندی باشی و بەردەوامی لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئاسانکاری بۆ رۆڵی چاودێری ئەنجوومەنی نوێنەران بکات بەسەر حکومەتەوە.

24 . دەستوەردان لە کاروباری وەزارەتەکان نەکات و ئاستەنگ لەبەردەم وەزارەتە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکان دروستنەکات.

25 . بەرنامەیەکی حکومیی روونی هەبێت و هەموو کاری وەزارەتەکان بگرێتەوە، بەپێی داخوازییەکانی گەل بۆ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی.

26 . بەڵێنبدات دەست بەدەسەڵاتەوە نەگرێت، متمانەی لێوەربگرێتەوە و نابێت دەستوور وەک پاساو بۆ خۆی بەکاربهێنێت.

27 . بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری نەکات.

  1. نابێت سەرپێچی بنەمای سەربەخۆیی سەرۆکایەتی وەزیران بکات بە هیچ قسە و کار و، یاخود هەربڕیارێک، بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەوە بکات.
  2. نابێت دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی کەسیی بەکاربهێنێت و پەنا بۆ خزم و کەسوکارەکانی ببات، ئەوەش وەزیرەکان و پلە تایبەتییەکانیش دەگرێتەوە.

30 . بەشێوەیەکی ئەرێنییانە مامەڵە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکان بکات.

31 . نابێت دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشبکات تەنیا دوای دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤێکی بەتوانا نەبێت.

32 . دەسەڵاتەکانی بەپێی چوارچێوە کارپێکراوەکان دیاریبکرێت.

  1. بە هیچ شێوەیەک نابێت ناوی ئایین بەکاربهێنێت بەمەبەستی زیانگەیاندن، تۆڵەکردنەوە، زیانگەیاندن بە کەسانی دیکە.

34 . بەجیدی کاربکات بۆ ئەوەی دەستوەردانی حزبی کۆتایی پێبهێنێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەت و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت.

  1. بە تووندی مامەڵە لەگەڵ پێشلکارییە ئەمنییەکان بکات، بەشێوەیەک پارێزگاری لە ئاسایشی هاووڵاتی عێراقی و سەلامەتیان بکات.

36 . دۆسیەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێران و هەژارەکان لە باکوور و باشووری عێراق لە پێشینەی کارەکانی بێت، مەترسی دەستوەردانی ناوخۆ و دەرەوەکی لەوبارەوە دووربخاتەوە.

  1. نابێت بەم شێوە قێزەونە ناوچەی سەوز تووند و تۆڵبکرێت، نابێت تەنیا بارەگای حکومەت لەوێ بێت.
  2. پارێزگاری لە خوێنی شەهیدان و برینداران و هەژاران بکات، ئەوەش لە رێگەی دابەشکردنی سامانەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.
  3. نابێت خۆی لە سەرووی یاسا و دەرەوە ئەنجامدانی لێپرسینەوە لەگەڵیدا دابنێت.
  4. لەبارەی رەوش و کاروبارەکاندا بەشێوەیەکی رەهایی و بەتایبەتی لەبارەی رەوشی خزمەتگوزاری و دارایی راپۆرتی ساڵانە لە دانیشتنێکی ئاشکرادا پێشکەش بکات بە ئەنجوومەنی نوێنەران تاوەکو گەل بەتەواوی ئاگاداربن.