ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حەیدەر عەبادی سەرۆكوزیرانی عێراق، مەلەفی ٥٠ بەرپرسی باڵای عێراق ئاراستەی دەستەی دەستپاكی دەكات و داوا دەکات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 2ی ئابی 2018 رۆژنامەی (الشرق الاوست) رایگەیاندوە، "حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مەلەفی ٥٠ وەزیری رەوانەی دەستەی دەستپاكی كردووە، بۆ لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوە".

رۆژنامەكە ئەوەشە بڵاكردۆتەوە كە، " ئەو بەرپرسانە بەرپرسیاری باڵایان هەیە و لەناویاندا وەزیر و بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی‌ و چەندین بەرپرسی تریشی تێدایە".

ڕۆژنامەی الشرق الاوست باسی لەوەشکردووە " ٥٠ كەسەكە تۆمەتبارن بەگەندەڵی‌ و بڕیارە دوای لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەش، لەسەر ئەو دۆسیانە رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە".