ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یونامی) ئاماری قوربانیانی عێراقی له‌ مانگی ته‌مموزی رابردوودا راگه‌یاند.

رۆژی هەینی 3ی ئابی 2018 نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یونامی) لە به‌یاننامه‌یەكدا رایگەیاند، "كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مانگی ته‌مموزدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشتۆته‌ 71 كه‌س، كه‌ پۆلیسیان تیا نییه‌، لەكاتێكدا ژماره‌ی برینداربوونیش گه‌یشتۆته‌ 82 كه‌س، پۆلیسیان تیا نییه‌".

له‌به‌یاننامه‌كه‌ی (یونامی)دا هاتووه‌، "پارێزگای به‌غدا زۆرترین زیانی لێكه‌وتووه‌، كه‌ قوربانییه‌كانی گه‌یشتۆته‌ (63) كه‌س، (30) كوژراو، (33) بریندار، دوای ئه‌ویش كه‌ركوك دێت، كه‌ (42) قوربانی هه‌یه‌، (8) كورژاو، (34) برینداری هه‌یه‌، پارێزگای موسڵیش به‌پله‌ی سێیه‌م دێت، كه‌ (18) قوربانی هه‌یه‌، (13) كوژراو، (5) برینداری هه‌یه‌".

هەر لە بەیاننامەكەدا باس لەوەشكراوە، "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ پێی گه‌یشتووه‌، تائێستا قوربانیانی ئه‌و پارێزگایه‌، (16) كه‌سن، (7) كه‌س كوژراو، (9) كه‌سیش بریندار بوون".