ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرۆفیسۆری کورد کۆچەر بیرکار ئەمڕۆ خەڵاتێکی دیکەی فیڵدزی پێدەبەخشرێت لەبری ئەو خەڵاتەی کە هەفتەی ڕابردوو لە بەڕازیل لێی دزرا.

وتەبێژی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ماتماتیک ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ خەڵاتێکی دیکەی فیڵدز بە پرۆفیسۆری کورد کۆچەر بیرکار دەبەخشرێت.

ماڵپەڕی فیز بڵاویکردووەتەوە، وتەبێژی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ماتماتیک ڕایگەیاندووە، پێنجەم خەڵاتی ئاڵتوونی فیڵدز بۆ حاڵەتی پێویست دانراوە، واتە ئامادەیە و تەنها ئەوەندەی دەمێنێت کە ناوی پڕۆفیسۆرەکەی لەسەر هەڵبکۆڵدرێت.

دوای ئەوە پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار خەڵاتی فیڵدزی جیهانی وەرگرت و دواتر خەڵاتەکەی و جزدانەکەی لەگەڵ مۆبایلەکەی لەناو جانتایەکدا لەسەر مێزێک لە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە شاری ریۆ دی جانیرۆ لێدزرا

فەرەیدوون درەخشانی کە نازناوی "کۆچەر بیرکار"ی وەرگرتووە، لە شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل لەگەڵ سێ ماتماتیکزانی دیکە خەڵاتی فیڵدز(Fields)ی ساڵی ٢٠١٨ی پێبەخشرا کە بە نۆبڵی بیرکاری ناسراوە و بەناوبانگترین خەڵاتی جیهانە لە زانستی بیرکاریدا.