ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ کۆپتەرێک لە ناوچەی ئیگارکا لە هەرێمی کراسنۆیارسکی خۆرهەڵاتی روسیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا.

رۆژی شەممە 4ی ئابی 2018 ئاژانسی (تاس)ی بە کەناڵی (RT)ی راگەیاند، کۆپتەرەکە سەر بە کۆمپانیای یوتایەر بووە و 15 سەرنشین و 3 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی کۆپتەرەکەشیدا لەناودا بووە کە سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسە كە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆپتەرەکە لە جۆری (می-8) بووە و لەکاتی هەڵفڕیندا یەکسەر کەوتوەتە خوارەوە و گڕی گرتووە.