ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا بڕیاریداوە چاوخشاندنەوە بكات بەو بەرهەمە توركیانەی بەبێ باج هەناردەی ئەمریكا دەكرێ.

رۆژی شەممە 4ی ئابی 2018 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، پێشتر لەژێر ناوی (بەرنامەی لێبوردنی باج لەسەر وڵاتانی پێشكەوتو)دا بەرهەمە توركیەكانی وەك كەلوپەلی ئۆتۆمبێل و گەوهەر و بەردی سروشتی بەبێ باج هاوردەی ئەمریكا بكرێن.

وەزارەتی بازرگانی ئەمریكا رایگەیاند بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە، بڕیاری لێكۆڵینەوەیان لەو بەرهەمانەی بێ باج هەناردەی ئەمریكا دەكرێن هیچ پەیوەندیەكی بە دەستگیركردنی قەشە ئەمریكیەكە لەلایەن توركیاوە نیە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئەمریكاش رایگەیاند، بڕیارەكە لە بەرامبەر سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر بەرهەمە ئەمریكیەكاندا لەلایەن توركیاوە دراوە.