ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری كاری حكومەتی ئێران ئاشكرای دەكات، بەهۆی دۆخی ئابووری و گەمارۆكانی ئەمریكا یەك ملیۆن كەس بێكاردەبن.

رۆژی شەممە 4ی ئابیی 2018 عەلی رەبیعی، وەزیری كاری ئێران بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاند، دەبێت لەگەڵ خەڵك راستگۆبین، چووینەتە جەنگێكی راستەقینەوە كە پێویستیمان بە متمانەی زیاتری خەڵك بە حكومەت و هەڵسوكەوتی عاقڵانە هەیە.

، وەزیری كاری ئێران راشیگەیاندووە، پەیوەندی نێوان خەڵك و حكومەت لاواز بووە.

عەلی رەبیعی ئەوەشی نەشاردەوە كە، پێم سەیرە دوای پێنج مانگ لەوەی كە جارێكی دیكەش هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانەم درا، دیسان بانگی پەرلەمان دەكرێم. نازانم بۆچی بانگی پەرلەمان دەكرێم!

بە نزیكبوونەوەی كاتی جێبەجێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی تمەن بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە و ئەمەش بازاڕی ئەو وڵاتەی تووشی گرفتی زۆر كردووە.