ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە بەرامبەر سزادانی دوو وەزیرەكەی توركیا لەلایەن ئەمریكاوە رایدەگەیەنێت، توركیا سەروەت و سامانی هەردوو وەزیری داد و ناوخۆی ئەمریكا لە وڵاتەكەی بلۆك دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رۆژی شەممە 4ی ئابی 2018 رایگەیاند، "هەنگاوەكانی ئەم دواییانەی ئەمریكا لە دۆسێی قەشە ئەندرۆ برانسۆن "شایانی هاوبەشێكی ستراتیژی نییە".

ئەردۆغان راشیگەیاند، "ئەوەی وادەزانێت دەتوانێت لە ڕێی زمانی هەڕەشە و سزا و بڕیاری نزمەوە پاشەكشە بە توركیا بكات، نە توركیای ناسیوە نە گەلەكەی".

سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت "ناكرێت توركیا بكرێتە ئامرازێك بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی ناوخۆیی لە ئەمریكا، وەكو چۆن لە ئەروپا ڕوویدا، دووبارەكردەوەی هەڵەی ئەوروپییەكان دەستكەوتی بۆ ئەمریكییەكان نابێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی نەشاردەوە، چارەسەری كێشەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنكەرە لە ڕێی زاڵكردنی بیركردنەوەی هاوبەشیی ستراتیژی و هاوپەیمانی دەبێت، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشدا.