ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حكومەتی توركیا لەبەرنامەیدایە لەماوەی ساڵێكدا یەك ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار ئاوارەی سوریان لە وڵاتەكەیەوە بگەرێنێتەوە زێدی خۆیان.

رۆژی شەممە 4ی ئابی 2018 رۆژنامەی یەنی شەفەق-ی نزیك لە حكومەتی توركیا رایگەیاندووە، بەردەوام ئەنقەرە ھێزی زیاتر بۆ "ئدلب و مەنبەج و تەل رەفغەت"دەنێرێت. ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ گەڕانەوەی نزیكەی ٤٠٠ ھەزار مەدەنی سوری بۆ وڵاتەكەی خۆیان".

رۆژناەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، ئەو ئامادەكارییەش لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی توركیادایە، بۆ گرەنتی كردنی رەوشی ئدلب و ریف حەما و ریف حەلەب و تەل رەفعەت و مەنبەج، تاوەكو لەماوەی ساڵێكدا یەك ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار ئاوارەی سوریی بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.