ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پەرلەمانتارێكی پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) وەڵامی وتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەوانەی بە ترس و تۆقاندن وڵات بەڕێوە دەبەن لەسەر رێبازێكی ھەڵەن.

پەرلەمانتار مەراڵ دانش بەشتاش لە وەڵامی وتەكانی ئەردۆغاندا رایگەیاندووە، زۆركەس وەك ئەردۆغان كە دوژمن گەلی خۆیان بوون ھاتن و رۆیشتن، ئەردۆغانیش بەھەمان شێوەی ئەوانەی پێشوتر دەڕوات.

لەلایەكی دیكەوە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەللی ھاوسەرۆكانی گشتی (ھەدەپە) ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن: ئەوانەی بە ترس و تۆقاندن وڵات بەڕێوە دەبەن لەسەر رێبازێكی ھەڵەن.

بۆڵدان ئاشكراشی كردووە، ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی توركیا توانیویەتی ٦ ملیۆن دەنگ بە دەست بھێنێت و ٦٧ كورسی پەرلەمانی بە دەست بھێنێت.

سەرۆك كۆماری توركیا لە پێنج ھەمین كۆنگرەی ژنانی "ئاكەپە"رایگەیاندبوو: دەبێت ئەو كەسانەی پشتیوانیان لە "ھەدەپە" كردوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.