ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكی ڤەنزوێلا لەكاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمێكی تایبەتدا هەوڵی كوشتنی درا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، نیكۆلاس مادرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێللا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درەون)ەوە هەوڵی كوشتنی درا، بەڵام زوو درك بە پلانەكە كراو دەربازی بوو.

هەر بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، مادرۆ لەلایەن پاسەوانەكانییەوە رزگاركراوەو رێگریان لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە كردووەو بەهۆیەوە چەند پاسەوانێك برینداربوون.

نیكۆلاس مادرۆ دوای رووداوەكە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، "ئامێرێكی درەون لە شوێنی وتار خوێندنەوەكە نزیك بووەوە، منیش هەستم كرد كە كێشەیەك هەیە و پاسەوانەكانم ئاگاداركردەوە".

سەرۆكی ڤەنزوێلا وتیشی، "چەند گومانلێكراوێك دەست بەسەركراون و لێكۆڵێنەوەیان لەگەڵدا دەكرێت".

مادرۆ لە لێدوانەكەیدا كۆلۆمبیا و چەند كەسێكی نەناسراوی پەیوەست بە كارگێری دارایی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای تۆمەتباركرد.