ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٣ دۆلار و ٣٦سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ٦٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نەوتی خاو ٧٥ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.

هاوکات ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت "ئۆپیک" ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لە مانگی تەموزەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.