ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرای دەكات، ماوەی 15ساڵە (19)هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا لەتەواوی پارێزگای دیالە چاوەڕوانی دامەزراندن دەكەن.

رۆژی یەكشەممە 5ی ئابی 2018، ئەسما كەمبش، ئەندامی لیستی عێراقیەی سونەكان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، "لەتەولوی پارێزگای دیالە بەناوچەكوردستانیەكانەوە 19 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا ماوەی 15 ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندن دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، "ئەو ژمارە پاش بەدواداچونێكی زۆر لەگەڵ نوێنەرانی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەناوچە جیا جیاكانی دیالە كۆیان كردۆتەوەو وەك ئامار لێی دڵنیان".

بە وتەی كەمبش مانەوەی ئەو 19 هەزار دەرچووە كاری كردۆتە سەر پرۆسەی هاوسەرگیری و ئەوانەی كەلەرەگەزێ كوڕن ناتوانن ئەو پرۆسە ئەنجام بدەن.