ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان ئاگادارکراوەتەوە بەڵام گرنگی پێنەداون و فەرامۆشیکردوون.

رۆژی یەكشەممە 5ی ئابی 2018 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بەدواداچوونێکی تایبه‌تی لەبارەی هۆکاری سەرەکی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئایاری رابردوو بەهۆی رێککەوتنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆمپانیای میروی کۆری دەگەڕێتەوە کە ئامێرەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی 12ی پێنجی عێراق دابینکردبوو.

رۆیتەرز ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە، "زۆربەی نیگەرانییەکان لە شارەکانی سلێمانی و کەرکووکن و گومانی ئەوە دەکرێت کە سیستەمەکان هاککرابن و یاخود ئەنجامی پێشوەختەیان لەسەر تۆمارکرابێت".

، چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 11 داوای بۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرزکردووه‌تەوە کە تیایدا ئاماژە بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە دەکات، بەڵام کۆمسیۆن وەڵامی نەداونەتەوە.

بۆردی دژە گەندەڵی عێراق سەبارەت بە داواکانیان بەم جۆرە بۆ رۆیتەرز دواون: "گوێنەگرتن بۆ راپۆرتەکانی ئێمە لەبارەی داتاکردن و ناجێگیری ئەو ئامێرانە، بە شکاندنی یاسا دادەنرێت".

رۆیتەرز ئاشکراشی کردووە، باڵیۆزی بەغدا لە کۆریای باشوور بۆ کەمکردنەوەی بڕی پارەی تێچووی ئامێره‌كه‌، ئامێرەکان تەنها لە رێگای کۆمپانیای میرو کۆکراونەتەوە، به‌ڵام قۆناغی دووه‌می پێكبه‌ستنی ئامێره‌كه‌ له‌ به‌غدا ته‌واوكراوه‌".

لە 12ی 5ی 2018 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی چەند لایەنێکی سیاسی، بڕیاردرا کە دەنگی ناو ئامێرەکان بە دەست هەژماربکرێنەوە، تاکو ئێستاش ئەنجامی کۆتایی ئەو هەژمارکردنەوەیەش رانەگەیه‌ندراوە.