ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2018 سێ تاوانبار له‌سه‌ر كوشتنی خێزانێكی شه‌ش كه‌سی له‌ به‌غدا ده‌ستگیركران.

دادوه‌ر عه‌بدولستار بیرقدار وته‌بێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوه‌ری لە عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بۆ دەڤەكانی راگەیاندنی ناردووە تیایداهاتووە، له‌سه‌ر كوشتنی خێزانه‌كه‌ی ناوچه‌ی تالبیه‌ی به‌غدا كه‌ ژماره‌یان شه‌ش كه‌س بوو، سێ تاوانبار ده‌ستگیركران دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یانداناوه‌.

بیرقدار وته‌بێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوه‌ری لە عێراق راشیگه‌یاندوه‌: یه‌كێك له‌ تاوانباره‌كان هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی كه‌سه‌كان و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ تاوانی هاوكاری و په‌یداكردنی چه‌ك بۆ تاوانباری سه‌ره‌كی تاوانباره‌و تاوانباری سێیه‌میش به‌ تاوانی شاردنه‌وه‌ی تاوانباری یه‌كه‌م به‌پێی مادده‌ی 406ی سزادانی عیراقی دوای داننان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا سزادران.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، تاوانباری سه‌ره‌كی كاتێك چووته‌ ماڵه‌كه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، بڕێك پاره‌شی له‌ماڵه‌كه‌ دزیوه‌و پاشان هه‌ڵهاتووه‌.