ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بەیاننامەیەکدا ئاژانسی نیشتیمانی ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دوێنی بۆ 91 کوژراو بەرزبووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەوەش  هاتووە، زۆربەی کوژراوەکان لە بەشی باکوری دورگەی لۆمبۆکن لە نزیک سەنتەری بومەلەرزەکە کە گوژمەکەی 6،9 پلە بووە.

وتەبێژی ئاژانسەکەش ڕوونیکردەوە، دوو کەسی تریش لە دورگەی بالی کوژارون وپێشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانیەکان بەرز ببێتەوە.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری و داتاکان و ھەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامییان ھەیە و ھیچ بیانییەکیش لە نێو کوژاروەکاندا نیە.

بەھۆی بومەلەرزەکەوە ترس و دڵە ڕاوکێیەکی زۆر لەناودانیشتوانی ئەو دورگەیەدا بڵاو بووەتەوە و بەرپرسانی ئاژانسی نیشتیمانی کارەساتەکانی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بەوەکرد ئەگەر ھەیە تسۆنامی ڕووبدات بەڵام بە پێی پیشبنیەکانی ئەوان پلەکەی بەرز نابێت و مەترسی دروست ناکات.