ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دۆسیه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و گه‌وره‌ به‌رپرسی پێشوی حكومه‌تی عێراقی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌كرد كه‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌. 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی عەبادی، ئەو وەزیر و بەرپرسانە لە دۆسێی گەندەڵی لە گرێبەستی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لە چەند پارێزگایەکی عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەبادی ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام کۆتایی مانگی ڕابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە لە ماوەی داهاتوودا ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانە ئاشکرا دەکەن کە لە دۆسێی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئ.ح