ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی جیهانیی ناوی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەپلەکانی یەکەمی لیستی مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان داناوە و عێراقیش لە پلەی چوارەمدایە.

پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی جیهانی، لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەر 163 وڵاتی جیهانی ئەنجامیداوە، لەڕووی ڕێژەكانی تاوان و تووندوتیژی و ململانێ ناوخۆییەکان تیایاندا سوریا لە پلەی یەكەم وەك مەترسیدارترین وڵات لە جیهاندا ناوی هاتووە، و لەدوای ئەویش ئەفغانستان و پاشان سودانی باشوور و دواتر عێراق دێت لە پلەی چوارەمدا، بەدوای عێراقیش هەریەک لە ، سۆماڵ و یەمەن و لیبیا و كۆنگۆ و ئەفریقای ناوەڕاست دێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە ئاشتی جیهانی بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەك، بەشێوەیەكی بەردەوام ڕووی لە داڕمان كردووە و ڕێژەی داڕمانەكەش لەمساڵدا گەیشتووەتە لە سەدا 0.27.

پایمانگای ئابوری و ئاستی جیهانی باسی لەوەشکردووە، ئایسلەندا لە ساڵی 2008وە تاوەكو ئێستا لەپلەی یەكەمدایە لەڕووی سەقامگیرترین وڵاتانی جیهان و دوای ئەویش، وڵاتانی نیوزلەندا و نەمسا و پورتوگال و دانیمارك دێن.