ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاشكۆی سەربازی حكومەتی ئێران لە دیمەشق واژۆكردنی رێككەوتننامەی سەربازی نێوان وڵاتەكەی و سوریای ئاشكراكرد.

عەبدولقاسم عەلی نەجاد بە ئاژانسی (ئیرنا)ی رایگەیاند، رێككەوتننامەی بەرگری نێوان ئێران و سوریا لەگەڵ ویستی سەركردەكانی ئێران و سوریا یەكدەگرێتەوە بۆ پەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییە دوو قوڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، جەختیشی كردەوە، مانەوەی ڕاوێژكارە ئێرانییەكان لە سوریا یەكێكە لە بەندەكانی رێككەوتننامەكە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، گەشەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و دیمەشق دەبێتە هۆی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە، هەروەك تەئكیدی لەسەر سەربەخۆیی سوریا و یەكپارچەیی خاكەكەی كردەوە.

نەجاد ئەوەشی خستەڕوو، پاككردنەوەی كێڵگەكانی مین و لابردنی پاشماوەی تەقەمەنییەكان لە ناوچە جیاوازەكانی سوریا یەكێكیترە لە بەندەكانی ڕێككەوتننامەی نێوان سوریا و ئێران، بەتایبەت لەو ڕوەوە وڵاتەكەی شارەزایی باشی هەیە.