ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 نرخی لیرەی تورکی لە بازاڕی مامەڵەی دراوی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێکی ئەمەریکی گەیشتە ٦.٥٢ لیرەی تورکی و نرخی یۆرۆیەک گەیشتە ٧.٦٦ لیرە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 2018/8/30 میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە بەیانی ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٦٥٢ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە، ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە جارێکی دیکە لیرەی تورکی دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ٦٣٨ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەشکردووە دابەزینی نرخی لیرە دوای ئەوە هات بێرات ئالبایراک، وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا چەند پلانێکی وەزارەتەکەی بۆ مامەڵەکردن بە خاوەندارێتی حکومی و ئاڵوگۆڕی دراو لە ناوخۆی تورکیا ئاشکراکرد.

ماوەی دوو مانگە بەهۆی کێشەی قەشە برۆنسن-ەوە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا گرژی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کردوەتە سەر دابەزینی بەهای لیرە.