ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی مەشقی سەربازی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا لەماوەی نێوان یەك بۆ هەشتی مانگی ئەیلول ئەنجام دەدەن کە تێیدا 25 کەشتی جەنگی و 30 فرۆکە بەشداری تێدا دەکەن.

وەزارەتی بەرگری روسیا راشیگەیاندووە، لە مانۆڕە سەربازیەکەدا راهێنانی دژە فرۆکە و دژە ژێر دەریایی و دژە مین ئەنجام دەدرێت.

ئەنجامدانی ئەم مەشقە سەربازیە لەکاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی روسیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەهۆی دۆخی پارێزگای ئیدلیبی سوریاوە گرژی تێکەوتووە.