ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە پێی ڕاپرسییەک ٦٠% هاوڵاتیانی ئەمریکی لە کارەکانی ترەمپ ڕازی نین و داوا دەکەن بەپێی دەستور کۆنگرێس لە سەرۆکایەتی دووریبخاتەوە.

بە پێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، ١٠٠٣ کەس بەشداریان تێدا کردووە، تەنها ٣٦% بەشداربووان کارەکانی ترەمپیان بە دڵە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٣% بەشداربووان پێیان وابووە ترەمپ دەستێوەردانی لە کاری دادگەریی کردووە لە بابەتی دەستتێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکان و بوونی پەیوەندی لە نێوان تیمی بانگەشەی ترەمپ و ڕوسیا و هاوکات ٣٥% پێیان وابووە ترەمپ دەستتێوەردانی نەکردووە.

لە ڕاپرسییەکەدا ٤٥% لەگەڵ سیاسەتە ئابورییەکانی ترەمپ بوون و ٤٥% یش دژی بوون.

بە پێی دەستوری ئەمریکا لە هەندێک حاڵەتدا کۆنگرێس دەتوانێت سەرۆکی ئەمریکا لە کارەکەی دوورخاتەوە.