ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەزیری پیشووی بەرگری هۆڵەندای بە نوێنەری تایبەتی خۆی و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دانا.

نوسینگەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،"جانین هینیس بلاشیرت وەزیری بەرگری پێشووی هۆڵەندا وەک نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی یوئێن و سەرۆکی نێردەی هاوکاریکردنی عێراق دیاریکرا".

بەیاننامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو،"بلاشیرت شارەزایی ٢٠ ساڵی هەیە لە چالاکی سیاسی و دیبلۆماسی، چاودێری بەشداریکردنی هۆڵەندای کردوە لە پرۆسە سەربازییەکان لە مالی و ئەفغانستان و عێراق، هەروەک هاوکاری یەکێتی ئەوروپا و یوئێن و پەیمانی باکوری ئەتڵەسی کردوە".

بلاشیرت وەزیری بەرگری هۆڵەندا بووە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ - ٢٠١٧ یەکەم ئافرەت بووە ئەو پۆستەی وەرگرتوە، ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا بووە، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاش بووە لە ٢٠٠٤ -٢٠١٠.