ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی بەهێزكردنی توانا هەواڵگرییەكانی نێوانیان و قەڵاچۆكردنی یەكجاریی داعش، هەریەك لەسوریا و ئێران و روسیا و عێراق لەشاری بەغدا كۆبوونەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەی، عیرفان حەیالی وەزیری بەرگری عێراق لەگەڵ سەرۆك ئەركانی هەریەك لە سوپاكانی روسیا و ئێران و سوریا كۆبووه‌تەوە.

ئەو چوار دەوڵەتە ژوورێكی عەمەلیاتی هاوبەشیان دروستكردووە بەمەبەستی راوەدوونانی چەكدارە پەرتەوازەكانی داعش، كە لەناوچە بیابانییەكاندا تائێستاش جێی مەترسی و هەڕەشەن لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا.

هیشام هاشمی شارەزای بواری گروپە ئیسلامییەكان، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "لەئێستادا 2000 جیهادیی عێراقی و 100 چەكداری دیكەی بیانی لەچوار ناوچەی جیاوازی عێراق بڵاوەیان پێكراوەو ناوە ناوە هێرشی كتوپڕ دەكەن".