ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ناردنی موشەکی بالیستی لە لایەن وڵاتەکەیەوە بۆ عێراق بەتوندی ڕەتکردەوە و ئەو ھەواڵەی بە بێ مانا و گاڵتەجاڕی ناوبرد.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە لەلایەن ھەندێ میدیاوە بۆ بڵاوکردنەوەی ترسە لەدەوڵەتانی ناوچەکەدا و ئامانج لێیان دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەتایبەت لەگەڵ دراوسێکانیدا.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئاژانسی رۆیتەرز ھەینی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئێران موشەکی بالیستی بۆ عێراق گواستوەتەوە بۆ پەرەدان بە توانا سەربازییەکانی گروپە ھاوپەیمانەکانی لە عێراق.