ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوسینگەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، نوری مالیكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید ناكاتەوە.

رۆژی یەكشەممە 2ی ئەیلولی 2018 نوری مالیكی لە نامەیەكدا كە بۆ نوێنەرانی دەوڵەتی یاسای ناردووە رایگەیاندووە، "كاتێك پێش چەند ساڵێك رامگەیاند كە خۆم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران كاندید ناكەم، من جددی بووم و تا ئێستاش پابەندم پێیەوە، ئێستاش بڕیارەكەم دووبارە دەكەمەوە".

مالیكی جەختی لەوەكردووەتەوە، پشتیوان دەبێت لە هەر كەسێك ئەو پۆستە وەربگرێت، بۆ ئەوەی بەشداری بكات لە راستكردنەوەی دۆخەكە و بەدیهێنانی ئەركە نیشتیمانییەكانی.