ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نرخی لیرەی تورکی لە بازاڕی مامەڵەی دراوی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێکی ئەمەریکی گەیشتە ٦.٦٥ لیرەی تورکی و نرخی یۆرۆیەک گەیشتە ٧.٧٤ لیرە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئەیلول، بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٦٦٥ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە، ئەمە لە کاتێکدا ئێوارەی رۆژی یەک شەممە، بەهای لیرەی تورکی بەرزبووە و ١٠٠ دۆلار بە ٦٥٣ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.