ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە تەواوکەری دانیشتنی خوولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بوو، بۆ رێككەوتی 15-9-2018 دواخرا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار كۆبوونەوەی تەواوكاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو، تیایدا بڕیاردرا كۆبوونەوەكە بۆ رێككەوتی 15-9-2018 دوابخرێت.

بەپێی دەستووری عێراق، دەبێت لە یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکانی هەڵببژێردرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران رێکنەکەوتوون و ئێستاش ماوەی 11 رۆژیان لەبەردەستە بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر لەمبارەیەوە.