ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی شەوی رابردوو، لە پارێزگای بەسرە 5 خۆپیشاندەر كوژران و 68 كەسی دیكەش برینداربوون.

سەیف بەدر، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای بەسرە گەیشتووەتە 5 كەس و هەروەها 68 كەسی دیكەش برینداربوون.

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتیشی، تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی لە ئامادەباشیدان بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی بۆ برینداران.

دوێنێ سێشەممە، 4/9/2018 خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كاریان دەكرت، بەڵام خۆپیشاندانەكان گرژییان لێكەوتەوە، لە ئەنجامدا، 73 قوربانی لێكەوتەوە..