ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی ئێران سازبكات..

نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی ئەیلولی 2018 ڕایگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە و لەمیانی بەڕێوەچوونی لوتکەی ئەنجومەنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ترەمپ سەبارەت بە ئێران کۆبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردن لەسەر پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئێرانەوە و بڕیارە هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، بڕیارە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٦ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و پێشبینیش دەکرێت حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ٢٥ی ئەم مانگە لە لوتکەی ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتووەکان وتار پێشکەش بکات.