ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 سەرلەبه‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی ئه‌یلول بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.7 پله‌ی رێخته‌ر باكوری ژاپۆنی هه‌ژاند، به‌هۆیه‌وه‌ ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی.

  بەیانی ئەمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی حكومه‌تی تۆكیۆ( یوشیهدی سۆجا) رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆی  بێسه‌روشوێن بوونی 32 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 100 كه‌س.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە، ژمارەیەک خانوو روخاون و داڕمانی زەوی له‌ دورگه‌ی هوكایدۆ لە باكوری وڵاتەکەیان، لەگەڵ پچڕانی كاره‌با و تێكچونی رێگاوبانه‌كانی ئەو ناوچەیەی، کە بومەلەرزەکەی تیادا روویداوە.

بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، حکومەت ژمارەیەک سەربازی زۆری لە ناوچەکە بڵاو کردوةتةوە  بەمەبەستی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاوڵاتیان.