سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی به‌سره، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوایكرد پارێزگاری له دیپلۆماتكار و دامه‌زراوه‌كانیان بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2018، هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایشگەیاند: "به‌پێی ده‌ستووری عیراق، مافی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه و ئه‌ركی پارێزگاری له دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌ته‌كان پێویسته به‌یه‌كه‌وه بێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی دیپلۆماتكاران ده‌كات به‌وه‌ی له شاری به‌سره‌ش روویدا".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان پاراستنی دیپلۆماتكار و دامه‌زراوه‌كانیان بكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی جارێكی تر هاوڵاتیانی ناڕازی شاری به‌سه‌ر ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه و هێرشیان كرده‌سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك و باره‌گایه‌كی حزبی و سووتاندیان.
هاوكات هاوڵاتیانی ناڕازیی ئه‌و شاره هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری به‌سره و سوتاندیان.