ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری کوژراو و بریندارانی دوێنێی خۆپیشاندانەکانی بەسرەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 53 كەس بوونە قوربانی.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەسرەدا سێ کەس کوژراون و ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون، بەوەش کۆی ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی بەسرە بۆ ١٢ کوژراو ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٦١ بریندار بەرزبووەوە.

هەر لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێران و بارەگای حەشدی شەعبی و بارەگای چەندین حزبیان سوتاند، هاوکات فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەسرە قەدەغەی هاتوچۆی لە تەواوی پارێزگاکە تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.