ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

دوێنێ هەینی، لەكاتی گرژی و ئاڵۆزیەكانی خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرە، بارەگای زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق و كۆنسوڵخانه‌ی ئێران سوتێنرا، بەڵام دەست بۆ سوتانی بارەگای حزبی شیوعی نەبرا.

خۆپیشاندەرەكانی بەسەرە رایانگەیاند: "لەبڕی فامە سەرەتایەكانمان كە چەندین ساڵە بەدەستی ئەم حكومەتەوە دەناڵێنین، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەم حكومەتەوە، بە فیشەك وەڵامان دەكەنەوە"

لەكاتی سوتاندانی زۆربەی بارەگانی عێراق، خۆپیشاندەران پارێزگاریان لە بارەگای حزبی شیوعی كرد لە بەسرە، وتیان "ئێمە دەزانین كە حزبی شیوعی هەمیشە لە شەقامەكان بووە، لایەنگری خەڵكی هەژار و ماف خوراوان بووە.