ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد

زیاتر لەسەرچاوەیەك ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ شەمە 8ی ئەیلولی 2018 چەكدارانی داعش لە سنوری شارەدێی سەعدیەی سەربەشارۆكەی خانەقین، پەلاماری چەكدارانی حەشدی شەعبیاندا و چەكدارێكی كوردی حەشدی شەعبی كوژراوە.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی شارەدێی سەعدیە، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، ئەمڕۆ شەمە 8 ئەیلولی 2018 لە بەشی رۆژهەڵاتی شارەدێی سەعدیەی سەربەشارۆچكەی خانەقین چەكدارانی داعش پەلاماری بازگەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبیان داوە.

گووتیشی،" لەو پەلامارەدا هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرگریان كردوە و چەكدارێكی كوردی خەڵكی مەندەلی لە ریزەكانی حەشدی شەعبی كوژراوە ، زانیاری ورد نیە لەسەر كوژراو بریندارەكانی داعش، بەڵام بینراوەلاشەیان بەدوای خۆیاندا راكێشاوە.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد زڕگوشی بەرێوەبەری شارەدێی سەعدیە، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، دۆخی ناوچەكە هێوبۆتەوەو هێزی زیاتر بۆپاراستنی ناوچەكە جێگیربووە.