ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئاژانسەكانی ئیتاڵیا رایانگەیاند: باران و لافاو زیانی زۆری بە ناوچەکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە و تا ئێستا 17 کەس بە کاریگەریی خراپی کەش و ھەوا گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان بەھۆی کەوتنی درەخت و کەل و پەلی قورسەوە بەسەریاندا گیانیان لەدەستداوە.

 ئاژانسی پاراستنی مەدەنیی ئیتاڵیاش رایگەیاند: نزیکەی 14 ملیۆن درەخت شکاونەتەوە و زۆرترین زیانیش بە ناوچەکانی باکووری ئیتاڵیا کەوتووە.

بە وتەی لێپرسراوان، ئاسایی کردنەوەی رەوشەکە پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، ٧٥%ی شاری ڤێنیسیا ژێرئاو کەوت، کە بۆ یەکەمین جارە ئاستی ئاو لەو شارە بەو شێوەیە بەرزببێتەوە.